لەبەر بەرژەوەندى گشتى پێشکەشکاران و دواى وەرگرتنى رەزامەندى جەنابى وەزیر، بریاردرا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن بەم شێوەى خوارەوە:
- ماوەى پێشکەشکردن بۆ ماوەى (١) یەک هەفتە درێژدەکرێتەوە، واتە تاوەکو کۆتایی دەوامى فەرمى رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (11-5-2017) پرۆسەى پێشکەشکردن بەردەوام دەبێت.
- دواخستنى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندنى ماستەر بۆ ماوەى (١) یەک هەفتە واتە لە رۆژى یەکشەممە رێکەوتى (21-5-2017) کاتژمێر (10)ى بەیانى لە گشت زانکۆکان ئەنجام دەدرێـت.
- دواخستنى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندنى دکتۆرا بۆ ماوەى (١) یەک هەفتە واتە لە رۆژى دووشەممە رێکەوتى (22-5-2017) کاتژمێر (10)ى بەیانى لە گشت زانکۆکان ئەنجام دەدرێـت.
- دەستپێکى دەوامى ئەکادیمی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بۆ سیسمتەرى هاوینەى ساڵى (2016-2017) وەکو خۆى دەمینێتەوە واتە لە سەرەتاى مانگى (7/تەمووز) دەستپێدەکات.