وەزیرى خوێندنى باڵا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆراى ئیمزا کرد
May 31, 2016, 5:21 p.m.

دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى  ژمارە (3) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠١٦) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا، دوێنێ وەزیرى خوێندنى باڵا دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.

لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە له‌ ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەنوسراوى ژمارە (  ٨١١٠ ) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە...(http://www.mhe-krg.org/ku/node/2916)

بەهەمان شێوەو لە ڕێنمایى ژمارە (٥) کە بەنوسراوى ژمارە (  ٨١٠٩ ) کە لە ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى دکتۆرا تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە...(http://www.mhe-krg.org/ku/node/2939)

Download the new regulations