وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا پۆستی سەرۆکی (٦) زانکۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات، تا ناوی لە لیستی پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .
پۆستەکان:
1- سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر
2- سەرۆکی زانکۆی سۆران
3- سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
4- سەرۆکی زانکۆی دهۆک
5- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
6- سەرۆکی زانکۆی زاخۆ
7- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
1- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت .
2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:
1- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
2-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
ئەو بەڕێزەی کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێش بردنی زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لەبەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواین کات بۆ پێشکەشکردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە کۆتایی دەوامی ڕێکەوتی (١٦/٣/٢٠٢١) ڕۆژی (سێشەمە) دەبێت.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پۆستەکان لە دیوانی وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.