هەلبژارتنا راگرا کولیژا بزیشکى ددان وەک بزیشکا سالێ
March 3, 2016, 9:04 a.m.

پيروزباهيەكا گەرم ئاراستەى راگرا كوليژا بزیشکى ددان دکەین ( د.بهار جعفر سليفانەى) كو هاتيه هەلبژارتن وەك نوژدارا سالێ وهاتيه خەلاتكرن ژ لايێ وەزيرێ تەندروستى يێ هەريمێ و ژ لايێ پاريزگارێ هەوليرێ ڤە

 فێستیڤاڵێکی فراوان بۆ پزیشکانی باشووری کوردستان سازبکرا و پزیشکی سال هەڵبژێرا، چەند پێورەێکیش دانراوە  بۆ هەڵبژاردنی پزیشکی ساڵ لە باشووری کوردستان. بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان فیستیڤاڵی راگەیاندنی پزیشکی ساڵ بۆ ٢٤٢  پزیشک ئەنجام دەدرێت، کە لە ماوەی ساڵی 2015  دا لە رێگەی تیم و لیژنەکانی رێکخراوی ژیانی تەندروست ، چاودێری کارکردنی ئەو پزیشکانە کراوە  ، ئامانج لەم فیستیڤاڵە هاندانی زیاتری پزیشکانە تاکو خزمەتی زیاتری هاونیشتمانیان بکەن. لە سەرەتای ساڵی 2016 لیژنەکانی رێکخراوی ژیانی تەندروست پاڵاوتنێکی وردی ئەو پزیشکانەیان کردووە کە لەنێو کێبڕکێکەدا بوون، دەرەنجام 12 باشترین پزیشکی هەرێمی کوردستانیان هەڵبژاردووە، کە 11یان وەکو ،پزیشکی پێشەنگ، هەڵدەبژێردرێن و یەکێکیشیان دەبێتە پزیشکی ساڵ. لە دوو پرۆسەی جیاواز ، کە یەکیان هەلبژاردنی پزیشکی پێشەنگ ، وە ئەوەی دیکەیان بریتیە لە هەلبژاردنی پزیشکی ساڵ ، لەبواری هۆشیاری تەندروستی کە زۆرترین سوودمەندی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان گیاندووە .  ئەو پزیشکانە زیاتر ئەو کەسانەن کە بە رۆحێکی مرۆڤانە کاریان کردبێت، کاری خۆبەخشی زۆریان ئەنجامدابێت، خزمەتی زۆری ئاوارە و پێشمەرگەیان کردبێت، داهێنانێکی گەورەیان لە بوارەکەی خۆیاندا کردبێت، یان خزمەتی خۆڕایی نەخۆشییان کردبێت. دەستنیشانکردنی ئەو پزیشکانە لە کاتێک دایە ، کە هەندێک لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەکانیان و پێنەدانی دەرماڵەی مەترسی مانیان گرتووە . بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە نۆ هەزار پزیشک و ١٩ هەزار کارمەند و دە هەزار پەرستار هەیە.