Scholarship opportunity to study Master at The France
Nov. 13, 2017, 7:13 p.m.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا لە کوردستان ئاگادار دەکات، کە بەشی هاوکاری و کەلتوری لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە ئێراق ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتیەکان، یاسا و زانستە رامیاریەکان) پێشکەش بە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە ئەوەی مەرجەکانی تێدایە و، خوازیاری بەدەستهێنانی کورسیەکانی ئەو سکۆلەرشیپەیە ناوی خۆیان تۆمار بکەن:

زانیارییە گشتیەکان:
1. دەبێ خوازیار دەرچوی ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) بێت، یان ئەمساڵ خوێندکاری قۆناخی چوارەم بێت.
2. کرێی بەشداریکردن بۆ کۆرسی زمان بریتیە لە (١٨٠٠٠٠) هەزار دینار و، دەکەوێتە سەر ئەستۆی خودی کاندیدەکە، لەم ئیمەیلەدا ناوی خۆت تۆمار بکە (cours@institutfrancais-erbil.com)
3. هەر خوازیارێک کە کاندید کرا لە ڕێکەوتی (١٢)ی تشرینی دوەم ئەمساڵ تا ڕێکەوتی (٥ )ی کانونی یەکەمی ساڵی داهاتو کۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی کەلتوری لە کونسڵگەری گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەخوێنێت.
4. باشترین کاندیدەکانی کۆرسی زمانی یەکەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک بۆ بەدەستهێنانی ئاستی(B1) بی یەک زمانی فەرەنسی دەخوێنن لە وڵاتی فەرەنسا دەخوێنن، دواتر بۆ خۆئامادەکردن بەدەستهێنانی ئاستی(B2) بی دوو لە زمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی بۆ پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپی سالی ئامادە (٢٠١٩) بێت.
5. لە کانونی دوەمی ساڵی (٢٠١٩)ەوە لەسەر بنەمای ئاستی زمان و کۆنمرەی زانکۆ، بەشی هاوکاری و کەلتوری لە بالێۆزخانەی فەرەنسا کاندیدەکانی سکۆلەرشیپەکە دەستنیشان دەکات.
6. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری وردەکاری زیاتر و خۆتۆمارکردن لە کۆرسی زمان، دەکرێت لە ئێستاوە خوازیاران پەیوەندی بە ناوەندی کەلتوری کونسڵگەری گشتی فەرەنسا لە هەولێر بەم ناونیشان (http://cours.institutfrancais.org.uk)ە بکەن.